گرێبەستێك لەبەرشەلۆنەوە بۆ بۆفۆن

sharpress.net

172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس:
تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد، كە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جیان لۆجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی ئیتالی بكات.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە دوای ئەوەی گرێبەستەكەی بۆفۆن لەگەڵ پریس سان جێرمان كۆتایی هاتووە، یانەی بەرشەلۆنە هاتووەتە سەر هێڵ بۆ كڕینی ئەو گۆڵپارێزە 41 ساڵە.

گرێبەستەكەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكە، كە بۆفۆن لەدوای مارك تێر شتیگن ببێتە گۆڵپارێزی دووەمی یانە كەتەلۆنییەكە، ئەوەش بۆ ماوەی یەك وەرز.

بۆفۆن وەرزی رابردوو یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە لە 25 یاری یانەكە دەركەوت‌و بەو تەمەنەشەوە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved