لەناویاندا ئەنجلینا هەیە.. خراپترین هونەرمەندەكانی هۆڵیوود دیاریدەكرێن

sharpress.net

540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس:
پێگەی Jezebel‎ی تایبەت بەنمایش، لیستی خراپترین هونەرمەندە خراپەكانی هۆڵیوودی دیاریكرد، كە تێیاندایە پێشتر ناوبانگی گەورەیان هەبووە.

بەپێی لیستەكە لەناو لیستەكەدا بری لارسۆن و جنێفر لۆرانس و نیكولاس كیج و جۆن ترافولتا و مایكل جۆردان و كریستین ستیوارت و دانێل رادكلیف و فان دیزل و ئییما واتسون و جوینیپ باڵترو و جیسیكا ئەلبا و كلو غرایز و ئەنتونی ماكی و ئیمی ئادمز هەیە.

هەروەها لەلیستەكەدا مارك و ئەلبرگ و كیفین كوستنر و سكارلیت جۆهانسۆن و ئاشتۆن كۆچەر و كریس ئیفانز و ئەنجلینا جولی هەیە.

بڵاوكردنەوەی ئەو لیستە، لەكاتێكدایە، كە ئەو هونەرمەندانە پێشتر ناوبانگی گەورەیان هەبووە، بەڵام بەم دوایانە ئاستیان لاواز بووەو نمایشەكانیان وەك پێویست نین.

هـ ـ ح 







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved