زانایان سوودێكی گرنگی خواردنەوەی شەربەتی تەماتە ئاشكرادەكەن

تەندروستی

08/06/2019‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی تۆكیۆ بۆ زانستی پزیشكی ددان، سوودێكی گرنگی خواردنەوەی شەربەتی تەماتەیان ئاشكراكرد.

زانایان لەئەنجامی توێژینەوەیەك لەبارەی سوودەكانی شەربەتی تەماتە بەوە گەیشتوون، كە دەبێتە هۆی چارەسەری نەخۆشییەكانی دڵ.

توێژینەوەكە، لەسەر 481 كەس ئەنجامدراوەو ئەو كەسانە بۆ ماوەی ساڵێك شەربەتی تەماتەیان بە بەردەوامی خواردووەتەوە، كاریگەرییەكەشی بەو ئەنجامە دەركەوتووە.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری Food Science and Nutrition بڵاوكراوەتەوەو ئاشكراشیكردووە، خواردنەوەی شەربەتی تەماتە بەرێژەی 3% فشاری خوێن كەمدەكاتەوە، ئەوەش سوودی بۆ نەهێشتنی نەخۆشییەكانی دڵ دەبێت.

هـ ـ ح