خـەوتــنـی رۆژانـە سـوودی بـۆ زیـرەكـی مـێـشـكـی مـنـداڵان هـەیـە

تەندروستی

08/06/2019‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی پەنسلڤانیاو كالیفۆرنیا لەئەمریكا كاریگەری ئەرێنی خەوی رۆژانەی منداڵیان ئاشكراكرد.

بەپێی توێژینەوەكە، ئەو منداڵانەی بەشێوەیەكی گشتی رۆژانە دەخەوت، زیرەكترن لەو منداڵانەی رۆژانە ناخەون، ئەوەش لەزۆر رووەوە.

توێژینەوەكە لەسەر كۆمەڵێك منداڵی تەمەن 10-12 ئەنجامدراوەو لەگۆڤاری Sleep بڵاوكراتەوەو هەر بەپێی توێژینەوەكە ئەو منداڵانەی رۆژانە دەخەون، جگە لەئاستی زیرەكی، زۆریش دڵخۆشن، وەك لەو منداڵانەی رۆژانە ناخەون.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، بەو هۆیەوە دایكان‌و باوكان زیاتر دەتوانن كۆنتڕۆڵی ئەو منداڵانە بكەن، كە رۆژانە دەخەون.

هـ ـ ح