سوودە گرنگەكانی ترۆزی بۆ جەستەی مرۆڤ چاوەڕواننەكراوە

تەندروستی

08/06/2019‌ 1668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێستا وەزری ترۆزییە، میوەیەك لەخێزانی خەیارو هاوشێوەكانییەتی، كوردستان لەناوچە دەوڵەمەندەكان بەم بەرھەمە ناسراوە، كە بەشێوازی دێم‌و بەرئاوی ئەم میوە بەرچاو دەكەوێت‌و بەخێو دەكرێت. 

دەشوتررێت بەهۆی ژینگەو كەشوهەوای وڵاتانی ئەوروپییەوە جۆری دێمی ئەو لەوێدا نییە، چونكە كەشوھەوای وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئەم بەرهەمە گونجاو نییە، ڕەنگە هەموومان ڕۆژانە لەھاویناندا ترۆزی بخۆین و تاڕادەیەك وەك زەڵاتە لە ژەمەكانی خواردنماندا بەكاری بێنین.

واتە ئێستاش با گرنگترین سوودەكانی ترۆزی باشتر بزانین و هەست پێبكەین.

خوێن پاك دەكاتەوە.
 توێنەرەوەی ترشەڵۆكی میزكردن و ئەو خوێیانەی زیان بە میز دەگەیەنن.

بۆ ھێنانە خوارەوەی پلەی گەرمی (تا)ی لەش بەسوودە.

دژە ژەھراویبوون و ھەوكردنی گەدەیە.

دژی خوێن بەربوونە.

 دژی نەخۆشییەكانی ماسولكەیە.

 دژی نەخۆشیی زەردووییەو ئەم نەخۆشانە باشترە پاش نانخواردن بیخۆن

 دژی نەخۆشییەكانی قۆڵۆنە بەتایبەتی گیرانی ڕیخۆڵە

پەستانی خوێن بەرزی دادەبەزێنێت
 
هەستی تینوێتی ناهێڵێت ، چونكە میوەیەكی ئاودارە

گەرمی و سوتانەوەی گەدە و جگەر ناهێڵێت.
 
توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە.
 
 توانای ڕێكخستنی خوێنی هەیە و نایەڵێت دووچاری خوێن بەر بوون ببینەوە.
 
میز ڕێك دەخات، ئەویش بە خوێیەكانی ناوی دەتوێنێتەوە .
 
گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەرد و ڕمل.
 
بۆ لاوازكردنی جەستە بەسوودە، چونكە هەستی تێربوۆن لەكەسەكاندا زیاد دەكات

توانای دابەزاندنی پەستانی خوێنی هەیە

تۆوی ئەم میوەیە بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە و بەردی گورچیلە سوودبەخشە

 دەشوترێت وەك مەڵهەمێك بۆ شوێنی ژان و هەوكردن بەسوودە.

وەرگێڕان: یاسین نادر