جۆرێكی نوێی تایە.. لەمەودوا ھەوا مەكەرە تایەی ئۆتۆمبیلەكەتەوە

sharpress.net

847 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس:
ئیتر لەكاتی خێرای لەڕادەبەدەردا، تەقینی تایەی ئۆتۆمبیلەكەت نابێتە ھۆی ترس بۆ سەر ژیانت، چونكە كۆمپانیای میشلان لەئەمریكا جۆرێكی دەگمەن لە تایە دێنێتە ئاراوە، كە پێویستی بە ھەوا نابێت.

رۆژی ٦ی ئەم مانگە كۆمپانیای میشلان لەگەڵ كۆمپانیای جی ئێم سی نمایشی پیشەسازییە نوێیەكەی كرد، كە جۆرێكی نوێیە لە تایەی ئۆتۆمبیل، پێویستی بە ھەوا نییە و تەنانەت لەگەڵ تاسە و چاڵوچۆڵی شەقامدا خۆی دەگونجێنێ.

ھەردوو كۆمپانیاكە سەرقاڵی ئەوەن تا ساڵی 2024 تایەی ئۆتۆمبێل نەھێڵن كە ھەوای پێویست بێت. سەرەتاش وەك كاری ئەزموونی لەسەر ئۆتۆمبیلی شۆفرلێت پۆڵت ئی ڤی تاقیان كردووەتەوەو سەركەوتنی بەدەستھێناوە.  

یەكێك لە ھۆكارە گرنگەكانی ئەم داھێنانە دەگمەنەی میشلانی ئەمریكی، پاربزگاری كردنە لە ژینگە، چونكە بەپێی توێژینەوەیەكی كۆمپانیاكە ساڵانە 200 ملیۆن تایەی ئۆتۆمبیل بەھۆی تەقینەوە لەسەرانسەری جیھان فڕێ دەدرێت و بەشێكی زۆری ئەبێتەھۆی پیسبوونی ژینگە.

سەرچاوە: سایتی كۆمپانیای جی ئێم سی
وەرگێڕان: لوقمان غەفوور





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved