زاناكان پیشبینی دەكەن دوای ٣٠ ساڵی تر مرۆڤایەتی قەڵاچۆی تێبكەوێت

sharpress.net

1663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس: 
زاناكانی شاری ملبۆرنی ئوسترالیا لێكۆڵینەوەیكیان كردووە و تێیدا ئەوەیان ئاشكرا كردووە مرۆڤایەتی لەسەر شێوازی ئێستای دوای ٣٠ ساڵی تر چارەنووسی دوابڕان‌و كۆتاییهاتنە ، ئەویش بەهۆی شەر و شۆر و رووداوە سرووشتییەكان و تەنگژە ئابوورییە چاوەڕوانكراوەكان .

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، كە گۆڤاری  "People"ی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە ، لەماوەیەكی نزیكدا هیچ لایەنیك هەوڵ بۆ كەمكردنەوەی ئاستی گازەكان نادات ، بەوەش تا ساڵی ٢٠٣٠ ئاستی دەردانی گازە ژەوهراوییەكان دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی.

لەئەنجامی ئەوەدا ، بەهاتنی ساڵی ٢٠٥٠ ئەگەری هەیە پلەی گەرمی زەوی سێ پلەی تر بەرز ببێتەوە ، ئەوەش سەردەكێشێت بۆ توانەوەی شاخە سەهۆڵینەكان لەجەمسەرەكانی گۆی زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا و زەریاكان و روودانی وشكەساڵی جیهانی لە دارستانەكانی ئەمازۆن كە بە "سییەكانی هەسارەی زەوی "ناودەبرێت .

بەپێی قسەی زاناكان لەو حاڵەتەدا بەشێوەیەكی بەردەوام ئاگر لە دارستانەكان دەكەوێتەوە و  وشكەساڵی یان لافاو ی گەورە گەورە روودەدەن .

پێشتریش ، زاناكان پێشبینیان كردبوو، كە بەهۆی گۆڕانكاری لەڕاددەبەردی كەشوهەوا شارستانییەتی مرۆڤ كۆتایی بێت ، ئەو شارستانییەتەی لە دۆڵی سند لە هندستان سەری هەڵدا.

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved