بەچاو دەبینرێت.. لەم مانگەدا دیاردەیەكی گەردوونی سەرنجراكێش روودەدات

sharpress.net

484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس:
عاشقانی دیاردە گەردوونییە سەرنجراكێشەكان بۆ بینینی دیاردەیەكی گەردوونی گرنگ لەم مانگەدا ناچار نابن كەلوپەلی تایبەت بۆ بینینی بكرن ، بەڵكو تەنیا بەچاوی ئاسایش دەتوانن دیاردەكە ببینن .

ئاژانسی "ناسا"ی ئەمەریكی رایگەیاندووە، لەرۆژی ١٠ی حوزەیران (دووشەممە) هەسارەی موشتەری رووبەڕووی هەسارەی زەوی دەبێتەوە، كە دەكەوێتە نزیكیترین خاڵ لە هەسارەكەمانەوە.

ساڵانەش ئەو دیاردەیە كاتێك روودەدات، كە خۆر و موشتەری دەكەونە سەر یەك هێڵ لەگەڵ زەوی.

بەگوێرەی پێگەی تۆڕی " سی بی ئێس" نیوزی ئەمەریكی ، ئەو هەسارە زەبەلاحە گازییە "موشتەری" بەهۆی خۆرەوە  بەتەواوەتی رووناك دەبێت بەجۆریك وایلێدەكات شەوان لەئاسماندا زیاتر  بریسكەدار بێت .

بەڵام بینینی ئەو چوار مانگەی بەدەوری موشتەریدا دەسورێنەوە، كە گەورەترین هەسارەی كۆمەڵەی خۆرە ناتوانرێت بەچاوی ئاسایی ببینرێن ، بەڵكو دەبێت عاشقانی ئەو دیاردە گەردوونییە پەنا بۆ دووربین و تەلیسكۆبی بچووك بەرن تا بتوانن بەشێوەیەكی روون مانگەكانی موشتەری بیبینن.

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved