فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا نرخی لیرە زیاتر نزمدەكاتەوە

sharpress.net

1610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس:
چەند رۆژێكە نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی نزمبوونەوە تۆماردەكات، كە رەنگە نرخەكەی لەرۆژانی داهاتوو زیاتریش نزمبێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەرۆژی سێ‌ شەممەی رابردووەوە نرخی لیرە دەستی بەدابەزین كردووە، كە دابەزینەكەی پەیوەندی بەفشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا هەیە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكان لیرە بەرێژەی 0.8% نرخەكەی لەدەستداوەو هەر 5.8450 لیرەك بەرانبەر بە دۆلارێك مامەڵەی پێوەكراوە، كە پێشتر نرخەكەی 5.6605 بوو.

ئەمریكا بەم دوایانە دەستی بەفشار بۆ سەر توركیا كردووە، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە دەستبەرداری سیستەمی موشەكی ئێس 400ی روسی نەكرێت، لەو چوارچێوەیەش واشنتۆن راهێنانی بەفڕۆكەوانە توركییەكان راگرت، كە راهێنان لەسەر بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف 35 دەكەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved