نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

sharpress.net

338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەگەری رێككەوتنی رێكخراوی "ئۆپیگ+" بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.62 دۆلار بەرێژەی 2.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی هەر بەرمیلێكی بە 53.99 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.40 دۆلار  بەرێژەی 2.7% بەرزبووەتەوە.

سعودییە رۆژی هەینی رایگەیاند، وڵاتانی "ئۆپیك+" نزیكن لەوەی لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو بگەنە رێككەوتن بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved