ریاڵ مەدرید كڕینی هازاردی بەفەرمی راگەیاند

sharpress.net

185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/06/2019‌

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی كڕینی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی راگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید، لەگەڵ یانەی چیڵسی گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو هازارد روو لەیانە مەدریدییەكە بكات.

یانەی ریاڵ مەدرید راشیگەیاند، كە گرێبەستەكەی لەگەڵ هازارد بۆ پێنج ساڵەو لەهاوینی 2024 كۆتایی بەگرێبەستەكەی دێت.

هەروەها یانەكە راشیگەیاندووە، رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو پشكینینی پزیشكی بۆ هازارد دەكرێت‌و لەهەمان رۆژ لەیاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ بەهاندەران دەناسێنرێت.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان تەواوی گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە بەلجیكییە لەسەر ریاڵ مەدرید 130 ملیۆن پاوەنی بەریتانی دەكەوێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved