شارپرێس:
گوێز یەکێک لەو خۆراکانەى کە پسپۆڕانى بوارى پزیشکى گرنگی زۆریان پێداوەو یەکێکیشکە لە خواردنە سەرەکی و گرنگەکان.
بەپێى توێژینەوەیەکى نوێ کە لەسەر ٤٥ کەس کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٥ ساڵیدا بووە ئەنجامدراوە و تێیدا بەشداربووەکان بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون بۆ ماوەی ٦ هەفتە بەردەوام چاودێرییان کردوون.
لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە گروپی یەکەم بە ڕێژەیەکی زۆر گوێزیان لە ژەمە خۆراکیەکاندا خواردووە، گروپی دووەم ترشە چەورییەکان لە ژەمە خۆراکیەکانیاندا هەبووە.
هەروەها گروپی سێهەم گوێز و ترشە چەورییەکانیان خواردووە و لە کۆتایی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە گروپی یەکەم ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمتربووە و ئاستی پەستانی خوێنیان ئاسایی بووە.
بۆیە پسپۆڕانى بوارى پزیشکى رێنمایی گرنگ دەدەن کە گوێز بۆ کەمکردنەوەى پەستانى خوێن بخورێت.
س.هـ