شارپرێس:
له وه‌رزى گه‌رما و هاويندا رووداوه‌كانى پێوه‌دانى مار و دووپشك زۆر ده‌بن هه‌ر بۆيه خۆپارێزى و ئاشنابوون به فرياگوزارييه سه‌ره‌تاييه‌كان له حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و دووپشكدا زۆر پێويسته.
پێوه‌دانى مار:
هه‌رچه‌نده پێوه‌دانى هه‌موو جۆره مارێك زيانبه‌خش نييه، به‌ڵام ده‌بێ پێوه‌دانى مار به‌هه‌ند هه‌ڵبگێرێت و فرياگوزارى سه‌ره‌تايى پێويستى بۆ بكرێت كه خۆى له‌م خاڵانه‌دا ده‌بينيته‌وه:
• هێمن به‌و به‌بير خۆتى بێنه‌وه كه هه‌موو پێوه‌دانێكى مار كوشنده نييه.
• به‌پێى توانا كه‌سى مارانگاز نابێ زۆر جووڵه بكات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌دواى كه‌سێكدا بگه‌ڕێت كه يارمه‌تى بدات.
• لادانى جلوبه‌رگ و خشڵ له‌و شوێنه‌ى كه مار پێوه‌يداوه، چونكه ئه‌و شوێنه ده‌ئاوسێت.
• دانانى به‌سته‌رێكى توند له‌سه‌ر شوێنى پێوه‌دانه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوێنى پێوه‌دانه له‌سه‌ر يان له مل بوو ئه‌وا ده‌بێ گوشارى به‌رده‌وام بخرێته سه‌ر شوێنه‌كه به‌ڵام نابێ كاربكاته جووڵه‌ى سنگ و هه‌ناسه.
• راكشان و هێشتنه‌وه‌ى شوێنى پێوه‌دان له ئاستى جه‌سته‌دا، چونكه به‌رزكردنه‌وه‌ى شوێنى پێوه‌دان ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ژه‌هر به به‌شه‌كانى تر‌ى جه‌سته و نزمكردنى شوێنى پێوه‌دانه‌كه‌ش ئاوسان زياتر ده‌كات.
• خۆت به‌دوورگرتن له به‌كارهێنانى ئازارشكێنه‌كان و ئه‌سپرين.
• هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى شوێنى پێوه‌دانه‌كه مه‌ده به چه‌قۆ يان مژينى ژه‌هره‌كه، چونكه له‌وانه‌يه زيانى زياتر به مارانگازه‌كه بگه‌يه‌نێت.
• گه‌ياندنى نه‌خۆشه‌كه بۆ به‌شى فرياگوزارى نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێويست.
پێوه‌دانى دووپشك:
زۆربه‌ى پێوه‌دانانه‌كانى دووپشك پێويستى به چاره‌سه‌رێكى ئاسان هه‌يه كه بريتييه له:
• شووشتنى شوێنى پێوه‌دانه‌كه به ئاو و سابوون و لادانى جلوبورگ و خشڵه‌كان، چونكه شوێنى پێوه‌دانه‌كه ده‌ئاوسێ و بوونى خشڵ رێگه له ئاوسانى شوێنه‌كه ده‌گرێ.
• پاراستنى هێمنى و نه‌شڵه‌ژان و دووركه‌وتنه‌وه له دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى و ده‌نگه‌ده‌نگ له ده‌روبه‌رى كه‌سى پێوه‌دراو بۆئه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنى به‌رز نه‌بێته‌وه و ژه‌هره‌كه به‌خێرايى به له‌شيدا بڵاونه‌بێته‌وه.
• دانانى به‌فر به‌شێوه‌يه‌كى پچڕ پچڕ له‌سه‌ر شوێنى پێوه‌دانه‌كه، ماوه‌ى ده خوله‌ك دابندرێت، پاشان ده خوله‌ك چاوه‌ڕێ بكرێت و ئينجا دووباره به‌فره‌كه دابندرێته‌وه.
• پێدانى ده‌نكێك يان دوو ده‌نك پاراسيتامۆڵ هه‌ر چوار كاتژمێر جارێك و دووركه‌وتنه‌وه له پێدانى ئه‌سپرين و ئيبۆپرۆفين، چونكه له‌وانه‌يه ببێته هۆى كاريگه‌ريى لاوه‌كى.
• خۆبه‌دوورگرتن له كردنه‌وه‌ى برينه‌كه يان مژينى ژه‌هره‌كه.
• گه‌ياندنى نه‌خۆشه‌كه بۆ به‌شى فرياگوزارى نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێويست.
وەرگیراوە لە k.ct
س.هـ