رامۆس بەژمارەیەكی باش پێش هەمووان دەكەوێت

sharpress.net

84 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/06/2019‌

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ژمارەیەكی نوێی لەژیانی وەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆماركرد.

رامۆس بە ژمارەی بردنەوەكانی لەگەڵ ئیسپانیا ئەو ژمارە پێوانەییەی تۆماركردووەو بەوەش ژمارەی ئیكەر كاسیاسی ئیسپانی‌و گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەكەی كەوتووە، كە ژمارەكە بەناوی ئەوەوە بوو.

رامۆس بە كۆتا بردنەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژمارەی بردنەوەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی گەیاندە 122 بردنەوە، كە ئەوەش پێوانەییە لەهەڵبژاردەكەی.

كاسیاس پێشتر بە 121 بردنەوە لە 167 یاری ژمارەی پێوانەیی هەبوو، هەروەها چافی هیرناندیز (100 بردنەوەو) و ئەندرێس ئێنێستا (96 بردنەوە) لەریزی پێشەوەی یاریزانانی ئیسپانیان.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved