ئەنجلینا جولی ئامادەنییە واژوو لەسەر بەڵگەنامەی جیابوونەوەكەی بكات

sharpress.net

489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/06/2019‌

شارپرێس:
برات پیتی ئەستێرەی هۆڵیوود هۆشداریداوەتە هاوپیشەو هاوسەری پێشووی ئەنجلینا جولی، كە ماوەیەكە لەیەك جیابوونەتەوە.

بەپێی رۆژنامەی میرۆر، برات پیت لەرێگەی تیمی پارێزەرانی داوایەكی لەدژی ئەنجلینا جولی بەرزكردووەتەوە، كە سێ‌ ساڵ پێش ئێستا ئەو دوو هاوسەرە بڕیاری جیابوونەوەیاندا.

هەر بەپێی رۆژنامەكە داواكارییەكە پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە ئەنجلینا جولی ئامادەنییە واژوو لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە بكات، كە بڕیاری جیابوونەوەی پیتی تێدا دراوە.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەنجلینا جولی بەمەبەست واژوو لەسەر بەڵگەنامەكە ناكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیوای وایە برات پیت بگەڕێتەوە بۆ لای.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved