شارپرێس:
پزیشكێكی ئەمەریكی لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریكی تۆمەتبار كراوە بەكوشتنی ٢٥ نەخۆش، كە تەمەنیان لەنێوان ٣٧ بۆ ٨٥ ساڵیدا بووە .
بەگوێرەی تەلەفزیۆنی "CBS News"، نوێنەری داواكاری گشتی رایگەیاندووە، ویلیام هۆزێل كەتەمەنی ٤٣ ساڵە و وەك پزیشك لە نەخۆشخانە كاری كردووە ، بەئەنقەست دەرمانی "فنتانیل"ی ئازارشكێنی داوەتە ٢٥ نەخۆش بەو ئامانجەی مردنیان خێرا بكات .
بەپێی قسەی لێكۆڵەرەكان ، هۆزیل بڕی ئەو دەرمانەی داویەتی بە نەخۆشەكان ١٠ بۆ ٤٠ ئەوەندە لەبڕی ئاسایی خۆی زیاتر بووە ، تائێستاش پاڵنەری ئەو كارەی ناڕوونە ، لای خۆشییەوە پارێزەرەكەی دەڵێت: هەوڵیداوە ئازاریان كەمبكاتەوە نەوەك بیانكوژێت .
دوای نزیكەی شەش مانگ لێكۆڵینەوە ئینجا پزیشكەكە دەستگیركراو ئێستا لەقۆناغی لێكۆڵینەوەدایەو رەنگە لەداهاتوو سزا بدرێت.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی