دوای 180 ساڵ بۆیه‌كه‌مجار ڕێگه‌ به‌دروستكردنی مزگه‌وت له‌یۆنان ده‌درێت

sharpress.net

478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/06/2019‌

شارپرێس:
له‌پاش نزیكه‌ی دوو سه‌ده‌ له‌ ڕوخانی دواین مزگه‌وت له‌ یۆنان، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م مزگه‌وت له‌یۆنان.

به‌فشاری ڕه‌وه‌ندی موسڵمانی یۆنان و پاش چه‌ندین ساڵ هه‌وڵدان، سه‌ره‌نجام حكومه‌تی یۆنان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی یه‌كه‌م مزگه‌وت له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ بكرێته‌وه‌.

دواین جار كه‌ مزگه‌وت له‌ یۆناندا هه‌بوو ساڵی 1833 بوو، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی عوسمانییه‌كان له‌و وڵاته‌ چیتر ڕێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت نه‌دراوه‌، ئه‌و مزگه‌وته‌ نوێیه‌ش كه‌ بڕیاره‌ بكرێته‌وه‌ له‌ مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا به‌ڕوی موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان نیو ملیۆن كه‌سه‌.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved