گواردیۆلا گه‌وهه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵی ده‌وێت

sharpress.net

229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/06/2019‌

شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت ڤیرجیل ڤان دایك، به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ ڤان دایك بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازنه‌وه‌.

ڤان دایك له‌وه‌رزی 2018-2019 به‌باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ستنیشانكرا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ پێشكه‌شیكرد، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ.

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤان دایك بڕی 60 ملیۆن پاوه‌ندی ئاماده‌كردووه‌، به‌ڵام هانده‌رانی یانه‌ی بلوز ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ڤان دایك په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه‌ بكات.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved