مۆرینیۆ لەرێگەی شێخێكی عەرەبەوە دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئینلگیزی

sharpress.net

162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە نزیكە خۆزێ‌ مۆرینیۆ بگەڕێـتەوە خولی ئینگلیزی‌و ئەو راهێنەرە پرتوگالییە پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەكی ئینگلیزی وەربگرێت.

سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد، یانەی نیوكاسڵ یونایتید، كە بەم دوایانە شێخێكی عەرەب یانەكەی كڕی گفتوگۆ لەگەڵ مۆرینیۆ دەكات، بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەكە.

رۆژنامەی میۆرۆ بڵاویكردووەتەوە، كە بەشێوەی سەرەتایی مۆرۆینیۆ رازی بووە بەوەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نیوكاسڵ‌و ماوەتەوە، مەرجەكانی جێبەجێبكرێت.

مۆرینیۆ تەمەنی 56 ساڵەو پێشتر راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید بوو، كە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەكە خرا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved