هاوسەرەكەی چاوی لەنیوەی سامانەكەی رۆبەرت دی نیرۆیە

sharpress.net

272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
گریس هایتاور هاوسەری دووەمی هونەرمەندی ناوداری ئەمریكی رۆبەرت دی نیرۆ چاوی لەنیوەی سامانەكەی هاوسەرەكەیەتی.

نیوەی سامانی دی نیرۆ نزیكەی نیو ملیار دۆلار دەكات، كە هاوسەرەكەی لەدادگای مانهاتن لەو بارەوە سكاڵایەكی تۆماركردووەو داوای ئەو بڕە پارەیە دەكات.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، هایتاور بەهۆی جیابوونەوەی لە دی نیرۆ لەمانگی نۆڤەمبەری رابردوو داوای ئەو بەشە لەسامانەكەی دەكات.

دی نیرۆ و هایتاور لەساڵی 1997 هاوسەرگیریان كرد، دی نیرۆ دواتر داوای جیابوونەوەی كرد، ئەوەش بەهۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ كچێكی تر.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved