دوای وەرزشكردن.. رێگەیەكی ئاسان بۆ پارێزگاری لەرێكی جەستە

تەندروستی

10/06/2019‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی ئەمریكی رێگەیەكی ئاسانی بۆ ئەو كەسانە ئاشكراكردووە، كە دوای وەرزشكردن دەیانەوێت پارێزگاری لەرێكی جەستەیان بكەن.

جیمی كۆبەر، ئەندامی تیمی توێژینەوەكە لەزانكۆی جورجیا، دەڵێت: بۆ پارێزگاری لەرێكی جەستە پێویستە بەشێوەیەكی رۆژانە خۆت بكێشیت.

ئەو توێژەرە دەشڵێت: ئەگەر رۆژانە ئاگاداری كێشی خۆت بوویت، ئەوە ئەو هەستەت بۆ دروست دەبێت، كە رێگە نەدەیت قەڵەو بیتەوە.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری (ئۆبیسیتی) بڵاوبووەتەوەو ئەو كەسانەی ئەو رێگەیان بەكارهێناوە لەماوەیەكی زۆر كەم جگە لەوەی توانیویانە پارێزگاری لەرێكی جەستەیان بكەن بەرێژەی 2.7 كیلۆگرام كێشیان دابەزێنن.

هـ ـ ح