نرخێكی خەیاڵی بۆ ماڵەكەی براد پیت و جنێفەر ئانیستۆن (+وێنە)

sharpress.net

761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
هەردوو هونەرمەند براد پیت و جێنفەر ئانیستۆن خانوویەكیان بە نرخێكی خەیاڵی داناوە بۆ فرۆشتن، كە نرخەكەی 56 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەو خانووە لەنێوان ساڵانی 2001 بۆ 2006 دروستكراوەو براد پیت و جێنفەر ئانیستۆن بۆ ماوەیەك تێدا ژیاون، ئەوەش لەو كاتەی هاوسەری یەكتری بوون.

پێشتر ئەو دوو هاوسەرە خانووەكەیان بە 14 ملیۆن دۆلار كڕبوو، بەڵام نرخەكەی ئێستا بۆ چوار هێندە بەرزبووەتەوە.

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی ئەو خانووە بڵاوبووەتەوە، كە لەلایەن ئەندازیار فریدریك مارك نەخشەی بۆ كێشراوەو دیزاین كراوە.

رووبەری ماڵەكە 12 هەزار پێیەو پێنج ژووری نووستن‌و 12 حەمام‌و مەلەوانگەو هۆڵی وەرزشی تێدایەو 20 كەس دەتوانێت تێیدا بژی.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved