شارەوانی ئەمسترادام رێگە بە "هاوسەرگیری گەشتیاری" دەدات

sharpress.net

603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس: 
لەدەستپێشخەرییەكی بێپێشینەدا ، هەركەسێك سەردانی شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا بكات دەتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە بكات ، بەڵام ئەم پەیوەندییە زۆر ناخایەنێت .

بەگوێرەی رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی دەستەی گەشتوگوزاری پایتەختی هۆڵەندا دەرگای لەبەردەم گەشتیاراندا كردووەتەوە بۆ ئەوەی "هاوسەرگیری رەمزی" لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەكە بكەن ، تاوەكو بەیەكەوە بەهەموو شوێنێكی شارەكەدا بگەڕێن و ئەو شوێنانە ببینن، كە بەگشتی خەڵك زۆر سەردانی ناكەن .

ڕێوڕەسمی هاوسەرگیرییەكە نزیكەی نیو سەعات دەخایەنێت و تێیدا ئەڵقە دەگۆڕدرێتەوە ، بەڵام هیچ مۆركێكی یاسایی پێوە نییە و تەنیا وەك شتێكی رەمزی دەبێت.

ئەوە یەكەم هەنگاوی لەو جۆرەیە، كە نراوە و دەچێتە چوارچێوەی نزیككردنەوەی خەڵكی ناوچەكە لە گەشتیاران ، چاوەڕێش دەكرێت هەفتەی داهاتوو یەكەم هاوسەرگیری لەو جۆرە بكرێت .

دوای هاوسەرگیرییەكە "زاوای گەشتیار" ژمارەیەك لەچوارچێوەی "مانگی هەنگوینی وەهمی" سەردانی كۆمەڵێك جێگای دیاری شارەكە دەكات ، ئەوەش پێش ئەوەی بێ هاوسەرە كاتییەكەی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی .

ئەمستردامی پایتەختی هۆلەندا ساڵانە پیشوازی لە نزیكەی ١٩ ملیۆن گەشتیار دەكات ، پێشبینیش دەكرێت تا ١٠ ساڵی تر ئەو ژمارەیە بۆ ٢٩ ملیۆن گەشتیار بەرز ببێتەوە .

وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved