دوای مردن فەیسبووك چی لە داتا كەسییەكانی بەكارهێنەرەكانی دەكات؟

sharpress.net

578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
لێكۆلینەوەیەكی نوێ پێشبینی دەكات تا ساڵی ٢١٠٠ نزیكەی ١،٤ ملیار بەكارهێنەرەی فەیسبووك كۆچی دوایی بكات و لەدوای خۆیان داتا كەسییەكانیان بەجێدەهێڵن .

ئەگەر تۆ ئینتەرنیت بەكاردەهێنیت تەنانەت ئەگەر كەمیش بێت ، ئەوە ئەگەری ئەوەی هەیە لەهەموو شوێنێك جێپێی ژمارەییت بەجێمابێت، كە رەنگە هەندێكیان وەك زانیاری كەسیی بن لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان ، بەڵام ئایا دوای مردنت شوێنەواری هەموو ئەو زانیارییە كەسییانە چیی لێدێت ؟

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەڵێت: پاشی ٥٠ ساڵی تر ژمارەی ئەو بەكاربەرانەی دەمرن لەوانە زیاتر دەبێت، كە دەمێنن ، بۆیە لێكۆڵینەوەكە ئەو پرسیارەی ورووژاندووە، كە ئایا ئەو داتا كەسییانە چیان لێبەسەر دێت ؟

ئێستا فەیسبووك ڕێگە بە كەسە نزیكەكانی بەكارهێنەرە مردووەكان دەدات وەك یادگارییەك پارێزگاری لە پەڕەكانیان بكەن ، ئەوە جگە لەوەی فەیسبووك هەندێك گۆڕانكاریشی كردووە وەك ئەوەی كەسی مردوو لەنێو ئەو هاوڕێیانە دەرناكەوێت، كە دەتوانرێت ڕیكوێستیان بۆ بنێری ، هەروەك رۆژی لەدایكبوونیشی بەبیر ناهێنرێتەوە.

هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی بەكارهێنەری كۆچكردوو دەتوانن لە خشتەی كاتی تایبەت بە خۆیان بەشداری بیرەوەریەكانیان بكەن ، هەروەك دەتوانن لەسەر پەرەی كەسی مردوو شت بنووسن ، بەواتایەكی تر پەڕەی كەسە مردووەكە و داتاكانیشی هەر بەردەوام دەبن .

لێكۆڵینەوە نوێكە دەشڵێت: تا ساڵی ٢١٠٠ نزیكەی ١،٤ ملیار بەكارهێنەری فەیسبووك كۆچی دوایی دەكەن ، لەوحاڵەتەدا ئەگەر تاساڵی ٢٠٧٠ ژمارەی ئەو بەكارهێنەرانە هەر وەك ساڵی ٢٠١٨ بمێننەوە و بەكارهێنەری تر بۆ فەیسبووك زیاد نەبێت ، ئەوە ئەوكات ژمارەی مردووەكان لە ژمارەی زیندووەكان زیاتر دەبن .

فەیسبووك ئێستا نزیكەی ١،٥٦ ملیار بەكارهێنەری چالاكی هەیە ، لە چارەگی كۆتایی ساڵی رابردووەوە ئەو ژمارەیە بەرێژەی ٢% بەرزبووەتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved