مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی ناوكی.. جیهان دوو خولەك لە رۆژی دواییەوە دوورە

sharpress.net

662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
یوری بانیڤ لە رۆژنامەی " نیزافیسیمایا گازێتا " باس لەهەرەسهێنانی ئەو رێكەوتننامەیە دەكات كە وەك دەستەبەری پاراستنی جیهان وابوو لە مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی ناوەكی .

لە بابەتەكەی نووسەردا هاتووە، شارەزایانی هەشت وڵات لە رۆما كۆبوونەوە بۆ راوێژكردن و باسكردنی مەترسییەكانی پاشەكشەی هەریەك لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و رووسیا لە رێكەوتننامەی سنووردانان بۆ مووشەكی مامناوەند و كورتمەودا (INF)، هەروەك هەوڵدان بۆ پێشخستنی ڕەشنووسێكی نوێ بۆ سنووردنانی خۆپڕچەككردن.

پێدەچێت مەترسییەكانی روودانی كارەساتێكی ناوەكی لەهەموو كات زیاتر بێت، لەبەرئەوە  گرێدانی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتیی لە لۆكسمبۆرگ لەسەر بابەتی " سنووردانان بۆ چەك: قورسایی گۆرانكاری" گرنگییەكی گەورەی هەیە .

ئیگۆر ئیڤانۆڤ سەرۆكی ئەنجوومەنی رووسی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە سەرنجێكیدا لەسەر حاڵەتی سەقامگیری ستراتیژی لە جیهاندا بە رۆژنامەی 'نیزافیسیمایا گازێتا"ی وتووە " ئێستا ، هەموو ئەو میكانیزمانەی لەماوەی چەندین دەیەی رابردوودا ریگەی دەدا بگەینە ڕێكەوتننامەی پارێزگاریكردن لەو سەقامگیرییە پەكیان كەوتووە . ئێمە لەسەر سەهۆلێكی لەرزۆك ڕێدەكەین ، بۆیە قورسە بزانین ئەو سەهۆڵە لەكوێ لەژێر پێكانمان دەشكێت ، لەبەرئەوە گرنگە سیاسییەكان لەسەر بابەتەكانی داماڵینی چەك دەست بە دانوستانی بنیاتنەران بنكەنەوە . ئەوەش دەبێت خاوەن سرووشتیكی گشتگیر بێت ، لەوانەش هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان و دانانی ڕێوشوێنگەلیك ڕیگە بە چاودیری كردن بدات .دەشكرێت ئەوە لەپێشی پێشەوەی دانووستاندنەكانی دوو وڵات بێت ئەویش واشنتۆن و مۆسكۆن.

لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەی "نیزافیسیمایا گازێتا" كە ئایا دەكرێت چینیش بەشداری دانوستاندنەكان بكات ئیڤانۆڤ گوتوویەتی " رای باو ئەوەیە كە پێش ئەوەی رووسیا و وڵاتە یەكگرتووەكان دەست بە دانوستاندنی ستراتیژی بكەنەوە،  قسەكردن لەسەر بەشداریكردنی دەوڵەتیكی تر  لەناویشیاندا چین شتیكی كردەیی نییە ".

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved