سامانی ئەمریكییەكان بۆ ساڵی 2019 بریتییە لە 108.6 تریلیۆن دۆلار

sharpress.net

201 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، رێژەی پارەی یەدەگی ئەمریكا بۆ ئەمساڵ لەچاو ساڵی 2018 زیاتر بووە.

بەپێی ئەنجوومەكە لەو زیادبوونە سامانی ئەمریكییەكان بۆ 108.6 تریلیۆن دۆلار زیادیكردووە، كە رێژەكەی 4.5% بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكۆتایی ساڵی 2018 رێژەی گەشەی ئابووری رووی لەكەمبوونەوە كرد، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی ترس لەناو ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی.

بەڵام بەهۆی هەوڵەكانی ئەم دواییەی ئیدارەی ئەمریكا لەسەرەتا ساڵەوە ئابووری گەشەی كردووەو رەنگە زیاتریش گەشە بكات.

ه ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved