پەرلەمانی عێراق لیژنەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی نەوتی هەرێم رادەسپێرێت

sharpress.net

287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، راپۆرتێك لەسەر نەوت و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكات و پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەكەن بۆ ئەوەی لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا ڕێوشوێنی پێویست دەرحەق بە هەرێم بگرێتەبەر. 

ئەو هەنگاوەش دوای ئەوە دێت، كە هەرێمی كوردستان تائێستاش ئامادە نییە ئەو بڕە نەوتەی لە یاسای بودجەدا هاتووە رادەستی حكوومەتی ناوەندی بكات .

ناجی رەدیس ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: یاسای بودجە دەقی لەسەر ئەوە داوە ئەگەر هات و هەرێمی كوردستان ڕێگری كرد لەوەی نەوتەكەی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات ، ئەوە بەقەد ئەو زیانەی لە ناوەند دەكەوێت  لە شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت.

ئەو  روونیشیكردووەتەوە، فەرمانبەرانی هەرێم لەكۆی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ تەنیا دوو یان سێ مووچەیان وەرگرتووە ، ئەوەش ئەوە پیشان دەدات ئەو پارەیەی نێردراوە بۆ هەرێم بۆ جێگای تر چووە  ، ئەوە جگە لەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم جێگای گومانە و ژمارەكە ناراستە .

رەدیس وتیشی: نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە  ، بەجۆرێك لە یاسای بودجە بە ٥٦ دۆلار هەژمار كراوە ، بەڵام ئێستا نرخی نەوت ٦٨ دۆلارە ، بۆیە دەبێت ئەو جیاوزی نرخی نەوتەش بدرێتەوە بە بەغدا ، ئەوە سەرباری ئەوەی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت لەماوەی رابردوودا هەرێم رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە ".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هەروەها دەڵێت: ئەوەی باس كرا لەڕێگای راپۆرتێكی تێروتەلەوە كە  تێیدا ئاماژە بە داهاتەكانی نەوتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران و یری ئەو قەرزەی كەوتۆتە ئەستۆیان باس دەكرێت ، دواتر راپۆرتەكە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆئەوەی لەماوەی هەفتەیەكدا ڕێوشوێنی پێویست دەرحەق بەهەرێم بگرێتەبەر  ،بەجۆرێك لە پێنجشەممەی داهاتوو تێنەپەڕێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved