ئەو پارەی لەبەغداوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دێت بەشێكی بۆ شوێنی تر دەچێت

sharpress.net

1700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس: 
محەمەد ساحب دەرراجی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان باسی لەوە كرد، كە هەرێمی كوردستان لەژمارەی دانیشتووانی سەماوە زیاتر بۆ موچەی فەرمانبەران وەردەگرێت ، لەكاتێكدا ئەو پارەیەی رەوانەی هەرێم دەكرێت  هەمووی بۆ موچە نییە و بۆ شوێنی تر دەچێت .

دەرڕاجی لە وتووێژێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم مانگانە موچەكانیان وەردەگرێت لەژمارەی دانیشتووانی سەماوە زیاترە  ئەوەش شتێكی پیشبینی نەكراوە.

ئەو دەشڵێت: ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەچێت هەمووی بۆ موچە ناچێت ، بەڵكو بەناوی موچەوە وەردەگیرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هەروەها دەڵێت: بەپێی ئەوەی وەزیری نەوت سامر غەزابان جەختی لێكردووەتەوە، كە هەرێمی كوردستان رۆژانە زیاتر لە ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە دەكات، پێشیوایە بەرپرسانی هەرێم ئەو پەیوەندییە باشەیان لەگەڵ عادل عەبدول مەهدی قۆستۆتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved