بەسەدان دۆنم زەوى دەغڵ و دانى جوتیاران لە رۆژئاواى کوردستان سوتا

sharpress.net

287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:

لە ڕۆژئاوای کوردستان لە گوندەکانی کانتۆنی قامیشلۆ بەسەدان دۆنم زەوی دەغڵ و دانى جوتیارانى سنورەکە سوتا.


میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەمرۆ دوو شەممە بەسەدان دۆنم زەوى دەغڵ و دانى جوتیارانى چەند گوندێکى قامیشلۆ بەتەواوى سوتان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى هەڵکردنى بایەکى بەهێزەوە نەتوانراوە لەکاتى خۆیدا کۆنترۆڵى ئاگرەکە بکرێت و بەشێکى زۆرى گەنمى جوتیاران و پاوانى ئەو ناوچەیە سوتاوە.

 

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆربەی ئەو ناوچانەش کە سوتان و داچێنرابوون بە گەنم و جۆ و چەندین وێستگەی سوتەمەنی و بیرە نەوت و وێستگەکانی کارەباش کەوتوونەتە ئەو ناوچانەی کە سوتان، بەڵام بە هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕێگری کراوە لەوەی ئاگرەکە بگاتە ئەو شوێنانە.

 

تائێستا نازانرێت هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە چییەو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە لەو رووداوە.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved