خانمان چۆن خاڵى رەشى سەر روخساریان لابەرن؟

sharpress.net

187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/06/2019‌

شارپرێس:
بەشێكی زۆری خانمان بەدەست دروستبوونی ئەم خاڵە ڕەشانە لەسەر پێستی ڕوخساریان دەناڵێنن، بەتایبەت لەسەر لوت و ژێر چەناگەدا.


لابردنی خاڵە ڕەشەكان لەسەر پێستی ڕوخسار، كارێكی ئاسانە و تەنها كەمێك ماندووبوونی تۆی دەوێت لەماڵەوە پێویستە یەكێك لەم پێكهاتانە دروست بكەیت.


نیو لیمۆ لەگەل چەند دڵۆپێك هەنگوین تێكەڵ بكە، بیدە لەو ئاستانەی پێستی دەموچاوت كە خاڵی ڕەشی تێدا دروست بووە، بۆ ماوەی 5 خولەك، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.


سپێنەی هێلكە بهێنە و بیدە لە دەموچاوت، پاشان كلێنسێكی سپی بخەرە سەری بۆ ماوەی 10 خولەك تا تەواو وشك دەبێتەوە، دواتر لێیبكەرەوە و با ئاو بیشۆ.


كەمێك هەویری ددان و خوێ ئامادە بكە، پاشان بە فڵچەی ددان بیدە لەو ئاستەی ئەو خاڵە ڕەشانەی تێدا دروست بووە، دواتر بە ئاو بیشۆ، لەدوای ئەم كارە فڵچەكەت بە ئاوی گەرم بشۆ تا ئامادەبێت بۆ جاری داهاتوو.
س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved