ڤیدیۆ.. جاگوار بەئۆتۆمبیلێكی وەرزشی هەوادارانی سەرسام دەكات

sharpress.net

187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/06/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای جاگوار ئۆتۆمبیلێكی نوێی بەرهەمهێناو نمایشكرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی وەرزشییە.

ئۆتۆمبیلەكە ناوی XE SV Project 8 Touring دیزاینێكی جوانی هەیە، كە وا دروستكراوە بەدیزاینییەكەی خێراییەكی زۆری بۆ دروست ببێت.

ئۆتۆمبیلەكە چوار كەس وەردەگرێت‌و بۆ ئەوەی توانایەكی باشیشی هەبێت، قەبارەی بچووكەو كێشیشی ئۆتۆمبیلەكەش زۆر سووكە.


ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی جاگوار بزوێنەرێكی تۆربینی هەشت بستۆنی هەیەو هێزی بزوێنەرەكە 600 ئەسپەو خێراییەكەی 0 بۆ 100 كلم/سەعات لەماوەی 3.5 چركە بەرز دەبێتەوەو تەواوی خێراییەكەشی 320 كلم/سەعاتە.

ئۆتۆمبیلەكە لەساڵی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان‌و نرخەكەشی لە 190 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.

هـ ـ ح




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved