شارپرێس:
ئەندازیارانی ژاپۆنی ئامێرێكیان دروست كردووە، كە كار لەسەر دەروونی مرۆڤ دروست دەكاتو ئارامی بەمێشك دەدات.
ئامێرەكە سیستەمێكی مۆسیقییەو هەروەها وێنەش نمایش دەكاتو تیشكیش دەردەكات، كە دەبێتە هۆی ئارامی مێشكی مرۆڤ لەكاتی بەكارهێنانی.
ئامێرەكە بەناوی Multi Sensory Device XVG-01، دروستكراوەو دیزاینێكی جوانی هەیەو قەبارەشی بچووكەو بەئاسانی بەكاردەهێنرێت.
بۆیەكەم جار ئامێرەكە لەپێشەنگای CES Asia 2019، لەشاری شەنگەهای نمایش دەكرێتو دواتر دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.
هـ ـ ح