بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆەوان بۆ بردنی حەشیش بۆناو گرتووخانە

sharpress.net

728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/06/2019‌

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی شارۆچكەی لینكۆڵن لە ویلایەتی نبراسكا كەسێكیان دەستگیر كرد بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ بردنە ناوی ماددەی هۆشبەر بۆ یەكێك لە زیندانییەكان لەڕێگای فرۆكەیەكی بچووكی بێفرۆكەوانەوە .

دەسەڵاتداران دەڵێن: رۆبەرت كینسر (٣٧ ساڵ) لەماوەی نێوان كانوونی یەكەمی ٢٠١٧ بۆ شوباتی ٢٠١٨ هەوڵیداوە لەڕێگای فرۆكەیەكی بچووكی بێفرۆكەوانەوە  ١٧ گرام لە مادەی هۆشبەری جۆری ماریجوانا بەرێتە ناو گرتووخانەیەكەوە.

كارەكە كاتێك ئاشكرابووە، كە یەكێك لە بەندییەكان لە باخچەی ناوەندی چاكسازی لینكۆڵن فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان دەبینێتەوە كە پێچراوێكی پێوەیە و ماددەی ماریجوانا و هەندێ پەرە سیغاری تێدایە بۆ جگەرە پێچانەوە .

دوای سەیركردنی وێنە ڤیدیۆییەكانی فرۆكە بێفرۆكەوانە ، لێكۆڵەرەكان توانییانە بگەنە ئەو جێگایەی كینسەر كاری لێدەكات .

لە دادگا كینسەر دانی بەوەداناوە كە كاری بە فرۆكەكە كردووە ، بەڵام رەتیكردۆتەوە ویستبێتی هیچ شتێك بگەیەنێتە دەستی بەندییەكانی ناو گرتووخانەكە .

كینسەر ساڵی ٢٠١٠ لە بەندیخانە هاتۆتە دەر  ، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵانێكی زۆری لە بەندیخانە بەسەر برد بەتۆمەتی دەستدرێژی و خاوەندارێتی نایاسایی چەك ، ئەمجارەش ئەگەر تاوانەكەی لەسەر ساغ ببێتەوە ئەوە بۆی هەیە ٢٠ ساڵ زیندانی بكرێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved