پێنج هۆكاری دەركەوتنی زیپكە لەدوای تەمەنی ٣٠ ساڵی

تەندروستی

11/06/2019‌ 962 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەگشتی زیپكە لەتەمەنی هەرزەكاریدا دەردەكەوێت، كاتێك گۆڕانكاریی هۆڕمۆنی درووست دەبێت ، بەڵام هەندێ جار لەگەڵ چوونە تەمەنیشەوە زیپكە وەك یەك لە رووخساری ژنانیش و پیاوانیش دەردەكەوێت .

ئایا هۆكارەكانی دەركەوتنی زیپكە لەدوای تەمەنی ٣٠ ساڵی چییە :
هۆرمۆنەكان : دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی هاوسەنگی هۆڕمۆنی تێكدەچێت بەتایبەت هۆرمۆنی سێكسی ، بەقسەی پزیشكان ئەو گرفتە لەو تەمەنەدا هیچ گرنگی لە هی تەمەنی هەرزەكاری كەمتر نییە . زیپكەكان بەگشتی لەسەر شیوەی V لە چەناگە یاخود لەسەر هەردوو روومەت دەردەكەوێت ، دوای نەمانیشی جێبرینی قوڵ بەجێدەهێڵێت ، هۆكاری سەرەكیشی بریتییە لە گۆرانكاری ئاستی هۆڕمۆنەكان .

خووە خۆراكییەكان :ئەگەر سیستەمی خۆراكی دەوڵەمەند بێت بە چەوری و شەكر ، ئەوە دەركەوتنی زیپكە شتێكە هەر ڕوودەدات . یان رەنگە هۆكارەكەی بۆماوەیی بێت ، ئەگەر لەتەمەنی هەرزەكاریدا دوای خواردنی بڕێكی زۆر شۆكۆلاتە زیپكە یان لیر دەركەوت ، ئەوە لەدوای تەمەنی ٣٠ ساڵی جاریكی تریش دەردەكەوێتەوە ، بۆیە گرنگە بزانین چی خواردنێك دەخۆین .

كاریگەری تیشكی خۆر : دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی كاتێك پێست بەشێوەیەكی بەردەوام بەر تیشكی خۆر دەكەوێت ئەوە دەبێت هۆی دەركردنی زیپكە ، لەگەڵ ئەوەی بۆچوونێك هەیە پێیوایە كە تیشكی خۆر دەبێتە هۆی نەمانی زیپكە ، بەڵام لەراستیدا دەبێتە هۆی زیادكردنی حاڵەتەكە .

شڵەژانی دەروونی: ئەوە یەكێك لە هۆكارەكانی دەركەوتنی زیپكەیە لەدوای تەمەنی ٣٠ ساڵی ، لەبەر ئەوەی شەكەتی راستەوخۆ  كاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی هۆڕمۆنەكان ، ئەوەش دەمانگێرێتەوە بۆ هۆكاری یەكەم ، لەبەر ئەوە پزیشكان ئاماۆژگاریمان دەكەن بەوەی بەپێی بۆگونجان خۆمان لە شەكەتی بەدوور بگرین تا ڕێگر بێت لە دووبارە دەركەوتنەوەی زیپكە.

كاریگەریی لاوەكی: چەند هۆكارێكی دەرەكی هەیە كاریگەری لەسەر پێست  دەبێت لەوانەش دەركردنی زیپكە ، بەگشتی دەركەوتنی ئەو زیپكە چەورانە و  زۆربوونی لەناوچەیەكی دیاریكراو  لەئەنجامی بەكارهێنانی كرێم یان رۆنێكی نەگونجاوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی