نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

sharpress.net

91 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/06/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، دوای ئەو زنجیرەی بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی دۆلارێك بەرێژەی 1.6% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 73 سەنت بەرێژەی 1.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.26 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكۆتا مامەڵەكان پەیوەندی بەو كێشانە هەیە، كە ماوەیەكە لەنێوان ئەمریكاو چین هەیە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved