كرێكارێك به‌هۆی ئوسامه‌ بن لادنه‌وه‌ بووه‌ ملیۆنێر

sharpress.net

2449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/06/2019‌

شارپرێس:
ده‌سته‌ی دادوه‌رانی فیدراڵی ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پیاوێكی یه‌مه‌نییان دا، كه‌ به‌ سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی قاعیده‌ شوبهێندرابوو.

ئوسامه‌ ساڵح، هاوڵاتییه‌كی یه‌مه‌نییه‌ و له‌ كۆگایه‌كی جلوبه‌رگ له‌ نیویۆرك هه‌ر كاتژمێرێك به‌ 7 دۆلار كارده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوكارێكی خۆیه‌وه‌ له‌ كۆگاكه‌ ڕوبه‌ڕوی سوكایه‌تی و لێدان بووه‌ته‌وه‌‌و هاوڕێی كاره‌كه‌ی كه‌ ئه‌مریكییه‌، ئه‌وی به‌ ئوسامه‌ بن لادنی سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی قاعیده‌ شوبهاندووه‌.

ئوسامه‌ ساڵحی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك ده‌یلی نیوزی وتووه‌، "دادگای فیدراڵی بڕۆكلین بڕیاریدا به‌ بڕی 4 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوو بكرێمه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی به‌رامبه‌رم ئه‌نجامدراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگاكه‌ و كارمه‌نده‌كه‌ی هێرشیكردوه‌ته‌ سه‌ر ساڵح سكاڵایان له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا كردووه‌ و باسیان له‌وه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا گاڵته‌یه‌ك بووه‌ له‌نێون كارمه‌نده‌كاندا، به‌ڵام دادگا سكاڵاكه‌ی ئه‌وانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و بڕیاره‌كه‌ی له‌ سودی ئوسامه‌ ساڵح دا.

ڕ. ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved