رامۆس ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ ئیسپانیا تۆماردەكات

وەرزش

12/06/2019‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرخیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركرد.

سێرخیۆ رامۆس لەدوای بردنەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەسێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرانبەر لەهەڵبژاردەی سوید ئەو ژمارە پێوانەییەی تۆماركرد، كە یارییەكە لەچوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 بەرێوەبوو.

رامۆس لەیارییەكەدا گۆڵێكی تۆماركرد، كە ئەوە گۆڵی ژمارە 20ی بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەوەش دوانزەیەمی یاریزانی ئیسپانیایە، كە گەیشتوون بەو ژمارە گۆڵە.

رامۆس بەو گۆڵە نزیكبووەتەوە لە فێرناندۆ هێرۆی بەرگریكاری پێشووی ئیسپانیا، كە ئەو 29 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی لەژیانی وەرزشی تۆماركردووە.

هـ ـ ح