ئەسەسەرد زانیاری لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی‌و پارتی ئاشكرادەكات

کوردستان

12/06/2019‌ 1957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: هەندێك "كۆنتاكت"ی تایبەت لەنێوان هەردووڵادا (یەكێتی و پارتی) هەبوو كارێكی وایكرد یەكێتی هەڵوێستێكی نەرمتر لەوبارەیەوە بنوێنێت هێشتا پەیوەندییەكان ئەنجامەكانیان دەرنەكەوتووە، بەڵام ئومێد هەیە هەردوولا بگەنە فۆڕمێك گونجاو بێت هەندێك لایەن و كەسایەتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان هەن، كە ئەو پەیوەندییانەیان گرتووەتە ئەستۆی خۆیان.

فەرید ئەسەسەدر دەشڵێت: دەبێت حساب بۆ ئەوەش بكەین، كە لەناو خۆی یەكێتی هەندێك گروپ هەن كار بۆ ئەوە دەكەن پەیوەندییەكان لەگەڵ پارتی چاك بكەنەوە بەدڵنیاییەوە لەناو پارتیش ئەو گروپانە هەیە وە لەدەرەوەی پارتی و یەكێتی-ش ئەو گروپ و كەسایەتیانە هەن.

قسەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە ئەوەش دەڵێت: پارتی هەموو ئەو ناوانەی ڕەتكردووەتەوە یەكێتی داوێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بەڵام بێ ئومێد نەبوین لەوەی كە بگەین بە ناوێكی دیاریكراو لەگەڵ پارتی، ئەو ناوانەی پێشكەشمان كردوون هەموویان بەشایستە دەزانین بەڵام هەوڵمان داوە كەسێك هەڵبژێرین كە بەدڵی هەردولا بێت دواجاریش دوو ناومان پێشكەش بە پارتی كردووە كە هەریەكە لە خالید شوانی و لیوا جەمال-ئەگەر ڕێكیش بكەوین لەگەڵ پارتی هەر لەسەر یەكێك لەو دوو ناوە ڕێكدەكەوین.

باسی لەوەش كردووە، كە ئەگەر نەگەینە ڕێككەوتن ئەوا لەگەڵ ئەوەی بڕیار و ڕێكەوتنی بەشداری كردنمان لەحكومەتدا هەیە بەڵام كاریگەری خراپی لەسەر ناوخۆی كوردستان و كابینەی نۆی حكومەت دەبێت ڕەنگە نەتوانین بەشداربین لەحكومەت."

هـ ـ ح