بەرهەم ساڵح: عێراق پەیوەندییە دەرەكییەكان بەرفراوانتر دەکات

sharpress.net

146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/06/2019‌

شارپرێس:

سەرۆک کۆمارى عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە پەیوەندییە دەرەكییەكانی عێراق فراوانتر دەكەن و ئاماژەی بەوەش كرد كە زۆر گرنگە باشترین خزمەتگوزارەییەكان پێشكەشی ڕەوەندی عێراقی بكەین لە دەرەوەی ووڵات.

رۆژی 3 شەممە، بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق ئەوەی دووپات كردەوە عێراق لە هەوڵی بەرفراوانتركردنی پەیوەندییە دەرەكییەكانیدایە لەسەرجەم بوارە جۆراوجۆرەكاندا، ئاماژەی بەوەش كرد كە زۆر گرنگە باشترین خزمەتگوزارەییەكان پێشكەشی ڕەوەندی عێراقی بكەین لە دەرەوەی ووڵات.

سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست "سۆمەرییە نیوز" كەوتووە، ووتی "بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق لە كاتی پێشوازیكردنی لە باڵوێزانی تازەی هەرسێك ووڵاتی كۆماری توركیا و كۆماری چیك و دەوڵەتی میرنشینە یەكگرتووەكانی ئیماڕاتدا، باسی ئەو پرسەی كردووە، بەوەی عێراق برە و بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی دەدات.

هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆماری عێراق، ئاماژەی بەوە كردووەكە پەیوەندییە دەرەكییەكانیان لەگەڵ دەوڵەتانی هاوڕێ و دۆست و برا لەسەرجەم بوارەكاندا فراوان دەكەن، ئەمەش بە مەبەستی پەرەپێدانی پێگەی عێراق لە چوارچێوەی خێزانی نێودەوڵەتیدا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراق بپارێزێ.

 

جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی ڕەوەندی عیراقی بكرێت لە دەرەوەی ووڵات، وە دەبێت دەرگای باڵوێزخانەكانی عێراق هەمیشە بە ڕووی ڕۆڵەكانیدا كراوەبن.

وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved