زەریف: ئیمارات دەیەوێت ببێتە ئیسرائیلی دووەم لەناوچەکە

sharpress.net

295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/06/2019‌

شارپرێس:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ،هێرشى کردە سەر  ئیمارات و رایگەیاند، ئەو وڵاتە دەیەوێت ببێت بە ئیسرائیلی دووەم لەناوچەکەدا.


وەزیرى دەرەوەى ئێران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا  رایگەیاند، ئیمارات ملیارەها دۆلار لە خۆپڕچەککردن خەرج دەکات ، دەیەوێت بێیت بە ئیسرائیلی دووەم لە ناوچەکە".


زەریف ئاماژەى بەوەشکردوە، لەناوچەکە سێ وڵات هەن پێیان وایە لەڕێگای پاراستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن دەتوانن پارێزگاری لە ئەمن و ئاسایشی خۆیان بکەن کە ئەوەش بۆچوونێکی هەڵەیە.


زەریف پێیوایە ئەو جەنگە ئابوورییەی سەرۆکی ئەمەریکا دژی ئێران رایگەیاندووە تیرۆرە و دەشڵێت، هیچ جیاوازییەک لەنێوان جەنگی سەربازی و جەنگی ئابووریدا نییە ، لە قۆناغی گرژی و ئاڵۆزییەکاندا هەموو شتێک ڕییتێدەچێت ، لەوەشدا ناوچەکە زەرەرمەندی یەکەم دەبێت .


لەدرێژەی لێدوانەکەیدا زەریف ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەوان رێگە نادەن وڵاتە یەکگرتووەکان جەنگێکی یەکلایەنە بەسەر گەلی ئێراندا بسەپێنن ، بەدڵنیایی هەموو لایەک زەرەر دەکات ، دەشڵێت جەنگ هەر جەنگە .

و. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved