سەرکەوت شەمسەدین : بارزانی حەزی دەکرد تاکۆتایی ژیانی سەرۆکی هەرێم بێت

sharpress.net

997 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/06/2019‌

شارپرێس:

ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بارزانی حەزی دەکرد تاکۆتایی ژیانی هەر خۆی سەرۆکی هەرێم بوایە .

لەبەیاننامەیەکدا سەرکەوت شەمسەدین ئەندامى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاندوە،" ئەو بێزاری و تێکشکاوییەی لەسەر رووخساری بارزانی بەروونی دیار بوو لە خۆوە نەهاتووە ، بەڵکو ئەوە بەرهەمی ئەو گوشارەیە کەلەلایەن وڵاتە بیانییەکانەوە کرایە سەری بۆئەوەی کورسی سەرۆکایەتی بەجێبهێڵێت ، ئەوە لەکاتێکدا خۆی خواستی ئەوەی هەبوو تا دوا رۆژی تەمەنی لەو پۆستەدا بمێنیتەوە ".

شەمسەدین ئاماژەى بەوەشکردوە، ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی لەڕووی سیاسی و دیموکراتییەوە لەمێژووی کوردستاندا خراپترین قۆناغ بووە ، بەجۆرێک بووە هۆی هەڵگیرساندنی چەندین قەیران جا چی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی یان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کە دواین جاریان سووربوونی بوو لەسەر بەرێوەچوونی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران بارزانی بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەستی هەیە لەداڵدەدانی ئەو تاوانبارانەی لەڕێگای کوشتنی رۆژنامەنووسانەوە ویستوویانە دەنگی ئازاد کپ بکەن ، ئەو رۆژنامەنووسانەی رەخنەیان لەو سیاسەتانەیان دەگرت کە بووە هۆی گەندەڵی بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی وڵات و  داخستنی دەرگای پەرلەمان و رێگرتن لە گەرانەوەی سەرۆکەکەی تەنیا لەبەر ئەوەی ئەندامانی ئەو پەرلەمانە ویستوویانە باس لە دیاریکردنی ماوەی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی یاساییەکەی تەواو بوو.

و. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved