مەسرور بارزانى:لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم دەخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان

sharpress.net

891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/06/2019‌

شارپرێس:

سەرۆکى راسپێردراوى کابینەى نۆیەمى هەرێمى کوردستان جەخت دەکاتەوە هەوڵ دەدات لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا حکومەت پێکبهێنێت.

 

مه‌سرور بارزانی کاندیدى راسپێردراوى حکومەتى کابینەى نۆیەم دواى راسپاردنى لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە لەراگەیاندراوێکدا رایگەیاند"هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا، پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان".

 

کاندیدى راسپێردراو داواش لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکات، هاوکاریان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
"پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved