پەرلەمانتارێک: بەدواداچوونمان بۆ سوتاندنى دەغڵ و دانى جوتیاران کردووە، گەیشتووینەتە ئەنجام

sharpress.net

487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/06/2019‌

شارپرێس:
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگه‌یاند، 45 حاڵەتى سوتاندنى دەغڵ و دانى جوتیاران تۆمارکراون، کە سوتاندنەکانیان دەستى لە پشتەوەیە و پێویستە لێکۆڵینەوەى جددى بکرێت.

رێبوار تەها یەکێک لە نوێنەرانى کەرکوک لە پەرلەمانى عێراق، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاندووه‌، "دیاردەى سوتاندنى دەغڵ و دانى جوتیاران دیاردەیەکى سروشتى و ئاسایى نیە، 45 حاڵەت تۆمارکراون کە بە دەست سوتێنراون."

وتیشى، "ئێمە بەدواداچوونمان کردووە و گەیشتووینەتە ئەنجام، کە هەندێک لەو دەغڵ و دانانە دەست لەپشت سوتاندنیانەوە هەیە."

سەبارەت بەو دەستانەى لەپشت سوتاندنى دەغڵ و دانى جوتیارانەوەن، پەرلەمانتارەکەى عێراق وتى، "رەنگە داعش بێت، رەنگە دەستى ترى نادیار بێت بۆ نانەوەى پشێوى و ناکۆکى لەنێوان پێکهاتەکاندا."

رێبوار ته‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "سوتاندنى دەغڵ و دانى ئەمساڵ کە لەمێژوودا وێنەى کەمە، کارەساتە و ڕووبەڕووى وڵات بووەتەوە، نابێت حکومەتى عێراق ئەمە بە ئاسایى وەربگرێت، بەڵکو دەبێت لێپێچینەوە بکرێت."

ئاماژەى بەوەشکرد داوایەکى فەرمیان داوەتە پەرلەمانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە کردن و قەرەبووکردنەوەى جوتیاران، بریارە لەدانیشتنى سبەینێ پێنجشەمەى پەرلەمانى عێراق دا گفتووگۆى لەسەر بکرێت، وتى"داوامانکردووە پەرلەمان گفتووگۆ لەسەر مەسەلەى سوتاندنى دەغڵ و دانى جوتیاران بکات، پاشان بریار بدات لەسەر قەرەبووکردنەوەى جوتیاران و لێکۆڵینەوەى جدى له ‌مەسەلەکە."




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved