فڕۆكه‌كانی توركیا رێگای نێوان دهۆك- ئامێدیان بۆردومانكرد

sharpress.net

516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/06/2019‌

شارپرێس:
فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێگای نێوان دهۆك- ئامێدیان بۆردومانكرد و قایمقامی ئامێدیش رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا رێگای نێوان دهۆك- ئامێدیان بۆردومانكردووه‌.

هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان شوێنی بۆردومانه‌كه‌ له‌ نزیك باره‌گای 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌.

ئێسماعیل مستەفا، قائێمقامی ئامێدی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ رایگەیاند، "بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

زیاتر له‌ مانگێكه‌ سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كای بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌بیانوی بونی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) كه‌ زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا له‌ جه‌نگدایه‌.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved