هۆشداری ده‌درێته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانی عێراق: ده‌بێت مانگانه‌ مووچه‌ بگاته‌ ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران

sharpress.net

1726 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/06/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری ده‌ده‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نن، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران ئەحمەد حەمە رەشید، جەمال کۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێن، "لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راپۆرتێک ئامادەکراوە تیایدا ئەنجامەکانی بانگێهێشتی وەزیری دارایی و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ لیژنەی دارایی خراوەتە ڕوو، راپۆرتەکە گوزارشت لە رای لیژنەی دارایی دەکات".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، "سەبارەت بە کێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت تیایدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەروەک راسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا هاتووه‌، "ئێمە هەر چوارمان تەئکیدمان کردەوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، وا بریارە لە دانیشتنی سبەی پێنج شەممە ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved