شارپرێس:
له‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له‌شاری جه‌دده-ی سعودییه یه‌كه‌م دیسكۆ كه ناویان لێناوه "قاوه‌خانه" كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له‌شاری جه‌دده‌ی سعودییه یه‌كه‌م دیسكۆ كرایه‌وه كه وه‌ك به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن "دیسكۆیه‌كی حه‌ڵاڵ"ه و كۆمه‌ڵێك ڕێسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
یه‌كێك له ڕێساكانی ئه‌و دیسكۆیه ئه‌وه‌یه له‌بری خواردنه‌وه كحولییه‌كان، خواردنه‌وه‌ی غازی به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها كاته‌كانی كردنه‌وه‌ی وه‌ك یانه‌كانی دونیا نیه‌و كاتێكی دیاریكراوی هه‌یه بۆ كردنه‌وه و داخستن.
ڕ . ج