شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی نرخی خۆی له‌سه‌ر پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ ڕیاڵ مه‌درید دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر، ئیداره‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌نییه به كه‌متر له 170 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری پۆڵ پۆگبا ببێت بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
ڕیاڵ مه‌درید به‌و نرخه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر پۆگبا دایناوه توشی شۆكبوه، چونكه یانه مه‌دریدییه‌كه ئاماده‌یه ته‌نیا 150 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه.
ڕ . ج