شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پاشگه‌زبووه‌وه له بڕیاری كڕینی گاریس به‌یڵ-ی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی به‌ریتانیا، ئیداره‌ی شه‌یتانه سوره‌كان نایه‌وێت به‌یڵ بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌بری به‌یڵ یاریزانی دیكه بگوازێته‌وه.
پێشتر واین ڕۆنی یاریزانی پێشووی مانچسته‌ر یونایتد هۆشداریدابوه یانه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی به‌یڵ نه‌كڕێت.
له‌ئێستادا هیچ یانه‌ك ئاماده‌یی نییه به‌یڵ به‌و نرخه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دایناوه بگوازێته‌وه‌و چاره‌نوسی یاریزانه‌كه‌ش به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ڕ . ج