میسی پێش رۆناڵدۆ دەكەوێت

وەرزش

13/06/2019‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەستكەوتێكی تری بەدەستهێناو پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس كەوت.

لیۆنێل میسی بەكۆكردنەوەی زۆرترین دەستكەوت لەساڵی 2019 وەك بەوەزرشكاری تۆپی پێ پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەوتووە.

بەپێی گۆڤاری "Forbes" میسی لەساڵی 2019 داهاتی 127 ملیۆن دۆلار بووەو بە بڕی 16 ملیۆن دۆلار داهاتی لەساڵی رابردوو زیاتر بووە.

هەر بەپێی گۆڤارەكە میسی بە مۆچەی 92 ملیۆن دۆلارو 35 ملیۆن لەدەستكەوتی كاری ریكلامی ئەو داهاتەی دەستكەوتووە، كە یەكسانە بەدەستكەوتی وەرزشكاری بۆكسێن سائول.

لەدوای میسیش بە 109 ملیۆن دۆلار لەپلەی دووەم بووە، كە لەو پارەیە رۆناڵدۆ 44 ملیۆن دۆلاری بە ریكلام دەستكەوتووە.

نیماری بەرازیلی‌و یاریزانی پاریس سان جێرمان لەپلەی سێیەم بووە بەدەستكەوتی 105 ملیۆن دۆلارو بە 75 ملیۆن موچەو 30 ملیۆن دۆلار لەدەستكەوتی ریكلامی.

هـ ـ ح