برای سەرۆكی كوریای باكوور سیخوڕی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بووە

جیهان

13/06/2019‌ 1238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی ئەمەریكی باسی ئەوە دەكات، زڕبرای سەرۆكی كۆریای باكور كیم جونگ ئون، سیخوڕی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمەریكا (CIA) ی بووە.

كیم جونگ نام، زڕ برای سەرۆكی كوریای باكوور، لە هێرشێكدا بۆ سەر فرۆكەخانەی پایتەختی مالیزیا كوالالمبور لەساڵی 2017 دا تیرۆر كرا.

رۆژنامەی "وۆل ستریت جۆرناڵ" لە سەرچاوە بەدواداچووەكانەوە گواستویەتییەوە، كیم جۆنگ نام هەواڵدەری ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریكا بووە، لە شوباتی 2017 دا رۆیشتووە بۆ مالیزیا تاكو چاوی بە نمایندەی ئاژانسی ناوبراو بكەوێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش داوە هەندێك لە بەرپرسەكانی پێشووی ئەمەریكا بەگوێرەی زانیارییەكان بروایان وایە كیم جونگ نام لەكوزریای باكوور هەڵاتووە دوای ئەوەی براكەی سەركردایەتی وڵاتی گرتووەتە دەست، پێش ئەوەش پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتانی تر هەبووە بەتایبەتی وڵاتی چین.

پۆلیسی مالیزیا دەڵێت : كیم جۆنگ نام لە فرۆكەخانەدا چاوەڕوانی فرۆكەكەی كردووە، كە ئاراستەكەی رووەو ماكاو بووە، لەو كاتەدا ژنێك پارچە قوماشێكی تەڕی ژەهراوی كراوی بەسەردا كردووەو بووەتە مایەی سوتاندی چاوەكانی.

كیم جۆنگ نام، ناوی جۆراوجۆری لە پاسپۆرتەكانیدا بەكارهێناوە و پۆلیسی مالیزیا دووپاتیكردووەتەوە ئەو كەسەی لە فرۆكەخانە بۆتە قوربانی، بەراستی ئەو بووە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا